ئینگلتەراگرنگترین

هۆیلوند کارێکی کرد بەدرێژایی مێژوو نەکراوە

یاریگا –

هۆیلوند خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا.

کەمێک لەمەوبەر هەژماری فەرمی پرێمەرلیگ رایگەیاند، راسموس هۆیلوندی دانیمارکی و ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد بە باشترین یاریزانی مانگی فێبرایەر/ شوباتی پرێمەرلیگ دیاریکراوە.

دوای بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە، هۆیلوند بوو بە یەکەم یاریزانی دانیمارکی لە مێژوودا، خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگ لە پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت.

هێرشبەرەکەی شيیتانە سوورەکان لەو مانگە 4 یاری کرد و بەشداری 6 گۆڵی کرد، 5 گۆڵی کرد و 1 گۆڵیشی درووستکرد.

هەروەها درێژەی بە ریکۆردە باشەکەی دا، بوو بە لاوترین یاریزان لە مێژووی یانەکەی 6 یارییە بەدوای یەک گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button