ئینگلتەراگرنگترین

ژمارەکانی یەدەگەکانی لیڤەرپوڵ سەرسوڕهێنەرن!

یاریگا –

تیمەکەی ئەم وەرزەی لیڤەرپوڵەکەی یۆرگن کڵۆپ نەک تەنها ڕەگە سەرەکییەکانی ترسناکن، بەڵکو ژمارەکان جەخت دەکەنەوە لە کاریگەریی یاریزانە یەدەگەکانیشی لە چاو سەرجەم پێنج خولە بەهێزەکەی ئەورووپا.

بەگوێرەی تۆڕی ئۆپتا بۆ ژمارە و ئامارەکان، یەدەگە بەشداریپێکراوەکان ڕێدز لەم وەرزەدا لە سەرجەم خولەکاندا بەشداری ٤٣ گۆڵیان کردووە (٢١ گۆڵ و ٢٢ ئەسیست) تا پێش دەستپێکردنی یارییەکانی قۆناخی چوونی یۆرۆپالیگ.

وەک لە زانیاریی تۆڕەکەدا هاتووە، ئەو ژمارەی یەدەگەکانی تیمەکەی کڵۆپ، ١٤ی زیاترە لە هەر یانەیەکی بەشدار لە پێنج خولەکەی ئەوروپا کە بریتین لە پریمەرلیگ، لالیگا، سێریائەی، بۆندسلیگا و لیگ وەن.

لیەڤەرپوڵ ئەم وەرزە تا ئێستا توانیویەتی جامی کاراباو بباتەوە. لە هەرسێ جامی یەکێتی ئینگلتەرا، پریمەرلیگ و یۆرۆپالیگیش ڕکابەرێکی سەرسەختی نازناوەکانن. بە جۆرێک لە خولی ئینگلیزی پێشەنگن و لە یۆرۆپالیگیش لە یاریی چوونی قۆناخی ١٦دا بە ئەنجامی ١-٥ سپارتا پراگی خاوەن ماڵیان گۆڵبارانکرد. کە تێیدا گۆڵی پێنجەم لە ڕێگەی دۆمینیک سۆبۆسلای یەدەکەوە تۆمار کرا. بەوەش ژمارەی بەشداریی کردنی گۆڵ بۆ یەدەکەکانی کوڕانی یۆرگن بەرز بووەوە بۆ ٤٤ گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button