ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی وادەی گەڕانەوەی کۆرتوا و میلیتاوی راگەیاند

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی وادەی گەڕانەوەی تیبۆ کۆرتوا و ئێدێر میلیتاوی راگەیاند.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری لایپزیگی کرد و یارییەکە 1-1 کۆتایی هات. بە ئەنجامی یاری چوون و هاتن 2-1، مێرێنگی خۆی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی.

دوای یارییەکە کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید ئاشکرایکرد، بۆ یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی تواناکانی هەریەکە لە یاریزانان کۆرتوای بەلجیکی و میلیتاوی بەڕازیلییان بۆ دەگەڕێتەوە و دەتوانن ئەوکات یاری بکەن.

هەردوو ئەستێرەکەی لۆس بلانکۆس لە سەرەتای ئەم وەرزەوە بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆیان لە یاریکردن دابڕاون، گەڕانەوەیان لەم قۆناخە هەستیارە مژدەیەکی خۆشە بۆ هاندەرانی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button