ئینگلتەراگرنگترین

چاوەڕواننەکراو! مانچێستەر راهێنەرێکی پریمەرلیگی بۆ شوێنگرەوەی تین هاگی دەستنیشان کردووە

Yariga App

یاریگا –

ناوی شوێنگرەوەی ئێریک تین هاگ بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بڵاو کرایەوە کە کەمترین پێشبینیەکان ئەویان لە لیستی پاڵێوراوانی راهێنەری مانچێستەردا دانابوو.

ئەنجامەکانی راهێنەرە هۆڵەندییەکە پێگەکەی خستووەتە مەترسییەوە و رەنگە کۆتا وەرزی بێت لە ئۆڵدترافۆرد. لە ئێستادا سەرچاوەکان باس لە ناوێکی نوێ دەکەن بۆ راهێنەرایەتیکردنی مان یو لە دوای تین هاگ کە تا ڕادەیەکی زۆر دوور بووە لە پێشبینیەکان. بە گوێرەی زانیارییەکانی ماک ئۆکدێن نووسەر لە پێگەی ئی ئێس پی ئێنی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە کە تۆماس فرانکی راهێنەری ئێستای برێنتفۆرد هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە تا لە باری رۆیشتنی تین هاگدا لەم هاوینە، ئەرکەکەی پێ بسپێردرێت.

ئەوەی مایەی پرسیارە لای هاندەرانی مان یو، تۆماسی دانیمارکی لەم وەرزەی پریمەرلیگ یانەکەی لە پلەی ١٥ دێت و بە یەکێک لە یانە خراپەکانی خولەکە دادەنرێت. بە جۆرێک تەنها کۆتا پێنج یاریی بە نموونە وەربگیردرێت، دەبینرێت هیچ بردنەوەیەکی تۆمار نەکردووە.

ئەوە جگە لەوەی ناوبراو پێشینەی راهێنەرایەتیکردنی تەنها لەگەڵ یانەی خولی وڵاتەکەیدا هەبووە لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٦. پێشتر تەنها لەگەڵ ئاستە جیاوزازەکانی هەڵبژاردەی پێش پیشەگەرێتی دانیمارکدا هەبووە. خاوەنی هیچ نازناوێکی بەرچاویش نییە.

دەنگۆی دەستنیشانکردنی تۆماس لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ سەرچاوەی جیاوازتری ئینگلیزی باس لەوە دەکات گاریس ساوسگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ هەمان پۆست پاڵێوراوە.

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button