ئیسپانیاگرنگترین

کارلۆ ئانچێلۆتی زیندانی دەکرێت

یاریگا –

داواکاری گشتی داوا دەکات کارلۆ ئانچێلۆتی زیندانی بکرێت.

ماڵپەڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، داواکاری گشتی دوای کردووە، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید بۆ ماوەی نزیکەی 5 ساڵ زیندانی بکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی رێلێڤۆ، راهێنەرە ئیتاڵییەکە تۆمەتبارە بەوەی لە نێوان 2014 بۆ 2015 خۆی لە باج دزیووەتەوە و بە پێچەوانەی یاساکانی ئیسپانیا کاری کردووە.

سەرچاوە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێی تۆمەتەکان، کارلۆ لە 2014 بە بڕی (386 هەزار و 361 یۆرۆ) و لە 2015 (615 هەزار و 718 یۆرۆ) لە باجداندا فێڵی کردووە. کە کاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یەکەمی راهێنەرایەتی کردنی ریال مەدرید.

بەپێی دەقی تۆمەتەکان ئانچێلۆتی سەرەڕای ئەوەی بۆ باج دان خۆی وەک دانیشتووی ئیسپانیا و شاری مەدرید لە قەڵام داوە، تەنیا پاداشتی کارەکەی لە ریال مەدرید وەرگرتووە، پارەی مافی وێنەی گواستووەتەوە بۆسەر ناوێکی دیکە و باجی لە مافی وێنەکانی نەداوە. ئەمەش رووبەڕووی سزای یاسایی دەکاتەوە.

هەر بۆیە داواکاری گشتی داوای کردووە، راهێنەرەکەی مێرێنگی بۆ ماوەی 4 ساڵ و 9 مانگ سزای زیندانی کردنی بەسەردا بەسەپێندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button