ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

تۆخێل نهێنی دانیشتنی بەردەوامی لە یاری بەرامبەر لازیۆ ئاشكرا دەكات

یاریگا –

تۆماس تۆخێل، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات  نهێنی دانیشتنی بەردەوامی لە یاری بەرامبەر لازیۆ ئاشكرا دەكات.

شەوی رابردوو بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بە خۆی میوانداری لازیۆی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەو ئەنجامەش یانە ئەڵمانییەكە بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون لە گەیشتنیان بە قۆناخی چارەكی كۆتایی سەركەوتوو بوون.

لە دوای یارییەكە و لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا تۆماس تۆخێل ئاشكرایكرد كە پێش یارییەكە پەنجەی قاچی شكاوە.

تۆخێل گوتی:

لە ژووری جل گۆڕین لە كاتی قسەكردنی هاندانیدا پێش یارییەكە لە سندوقێكم دا، پەنجە گەورەی قاچم ئازاری پێگەیشت، پێموانییە بتوانم پێڵاوەكانم لاببەم.

هەمووان پرسیاری ئەوەیان دەكرد كە بۆچی بۆ ماوەی 90 خولەك دانیشتووم.

خێرا چارسەر كرام، بەڵام بوێری ئەوەم نەبوو پێڵاوەكانم لابەم، چونكە نیگەران بووم لەوەی دووبارە نەتوانم لە پێی بكەمەوە، هەر بۆیە بە درێژایی یارییەكە لەسەر كورسی یەدەگ دانیشتم.

لە دوای پاریس سانجێرمان بایرن میونشن بوو بە دووەم یانە كە گەیشتنیان بە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یەكلایی بكەنەوەz

 

بابەتی زیاتر

Back to top button