ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئێنریكێ داهاتووی ئێمباپێ ئاشكرا دەكات

یاریگا –

لویس ئێنریكێ، راهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی، داهاتووی كیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی ئاشكرا دەكات.

شەوی رابردوود ریال سۆسیداد لە یاریگای ئانویتای تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سانجێرمانی كرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

گۆڵەكانی یانەكەی پایتەختی فەڕەنسا لەلایەن كیلیان ئێمباپێ لە خولەكەكانی 15 و 56 تۆمار كران.

لە دوای یارییەكە و لە لێدوانێكیدا بۆ CANAL+ لویس ئێنریكێ گوتی:

ئەوە روونە كە داهاتووی نزیكی كیلیان ئێمباپێ لێرە نابێت، بۆیە دەبێت هاوڕێكانی دیكەی تاقی بكەینەوە.

پێشتر ئەستێرە فەڕەنسیەكە ئیدارەی یانەكەی ئاگادار كردووەتەوە كە گرێبەستەكەی نوێ ناكاتەوە و لە دوای وەرز ریزەكانی یانەكەی بەرەو ریال مەدرید جێدەهێڵێت.

لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا ئێمباپێ بەشداری لە 8 یاریدا كردووە و توانیویەتی شەش گۆڵ بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button