ئینگلتەراگرنگترین

ئامارێک: لەو کاتەوەی فێرگسن رۆیشتووە، تین هاگ باشترینی ناو راهێنەرانی مانچێستەرە!

یاریگا –

لە چڕبوونەوەی ڕەخنەکان لەسەر ئێریک تین هاگ بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە لەگەڵ مانچێستە یونایتد، هێشتا ناوبراو دانانرێت بە خراپترینی سەرجەم ئەو راهێنەرانەی دوای سێر ئالێکس فێرگسن پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان وەرگرتووە.

ئامارێک لە بەرژەوەندی راهێنەرە هۆڵەندییەکە هێنراوەتە بەر باس کە دەری دەخات سەرباری بەرەوپێش نەچوونی ئاستی یانەکە لەو کاتەوەی لە ئەپرێڵی ٢٠٢٢ پۆستەکەی وەرگرتووە، هێشتا لە پێش ئەو راهێنەرانەوەیە سەرووی ٢٠ یاریی ئەرکەکەیان بەڕێوە بردووە.

بەپێێ ئامارەکە، هیچ کام لەو راهێنەرانەی بە هەمیشەیی یاخود کاتیی لە مان یو بوونە بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ یاریی، ڕێژەی بردنەوەکانیان هێندەی تین هاگ بەرز نەبووە.

ئامارەکە زیاترە جەختە لەسەر رێژەی بردنەوە و بەم شێوەیە خراوەتە ڕوو:

داڤید مۆیس، لە ٥١ یاریدا ٢٧ بردنەوە و ٩ یەکسانبوون. بە ڕێژەی ٥٣%

لویس ڤان گال: ١٠٣ یاریی، ٥٤ بردنەوە، ٢٥ یەکسانبوون. بە ڕێژەی ٥٢%

سۆڵشایەر: ١٢٨ یاریی، ٩١ بردنەوە، ٣٧ یەکسانبوون. بە ڕێژەی ٥٤%

راڵف رانگنیک: ٢٩ یاریی، ١١ بردنەوە، ١٠ یەکسانبوون. بە ڕێژەی ٣٨%

جۆزێ مۆرینهۆ: ١٤٤ یاریی، ٨٤ بردنەوە، ٣٢ یەکسانبوون. بە رێژەی ٥٨%

تین هاگ: ١٠٠ یاریی، ٦٠ بردنەوە، ١٢ یەکسانبوون. بە ڕێژەی ٦٠%

لەنێو لیستەکەدا هەریەکە لە رایان گیگز و مایکڵ کاریک هەن، بەڵام ئەوەی یەکەمیان چوار و ئەوە دووەمیشیان تەنها سێ جار سەرپەرشتی تیمەکەیان کردووە هەر بۆیە ژمارەکانیان لەم نێوەندەدا دەرهێنراون لە بەراوردکارییەکە.

سەرباری ئەو ئامارە باشە بۆ راهێنەرە هۆڵەندیەکە، پێ ناچێت دادی بدات ئەگەر بەبێ گەیاندنی مانچێستەر بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو کۆتایی بەم وەرزە بهێنێت، ئەوەش ئەگەرەکانی دوورخستنەوەی بەهێزتر دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button