ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

رێگا لە روودانی کارەساتێکی گەورە لە یاریی ئەمشەوی سۆسیداد و پاریس سانجێرمان گیرا

یاریگا –

رێگا لە روودانی کارەساتێکی گەورە لە یاریی ئەمشەوی ریال سۆسیداد سۆسیداد و پاریس سانجێرمان لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ گیرا.

لە کاتێکدا هەوادارانی تۆپی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی بینینی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ـی چامپیۆنز لیگن، دوور نەبوو ئەمشەو رووداوێکی خوێناوی لە نێوان هاندەرانی ریال سۆسیداد و پاریس سان جێرمان رووبدات.

میدیا ئیسپانی و فەرەنسییەکان بڵاویان کردووەتەوە، پۆلیسی هەرێمی باسک فریای رێگریکردن لە شەڕێکی ترسناک کەوتووە، چەند هاندەرێکیان دەستگیر کردووە کە دەیان کەرەستەی مەترسیدار و کوژەری وەک تەور، چەکوش و چەقۆیان پێبووە و دەستیان بەسەردا گیراوە.

میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، 50 هاندەری ریال سۆسیداد و 200 هاندەری پاریس سانجێرمان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون و پاسێکی هاندەرانی یانە فەرەنسییەکەش گەڕێنراونەتەوە فەرەنسا کە هەڵگری چەندان کەرەستەی قەدەخەکراو بوون.

پاریسییەکان یاری چوونیان بە دوو گۆڵی خاوێن بردووەتەوە و چاوەڕێن لەسەر حیسابی سۆسیداد ئەمشەو بپەڕنەوە بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button