ئاسیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نەسر بۆ یارییەكەیان بەرامبەر عەین

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لویس كاسترۆی پۆرتوگالی و راهێنەری یانەی نەسری سعودی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر عەین.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 19:00 بە كاتی كوردستان عەین لە یاریگای هەزاع بن زایدی تایبەت بە خۆی میوانداری نەسر بكات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا.

لە قۆناخی پێشوودا نەسر بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون بە سێ گۆڵی بێ وەڵام شكستی بە فەیحا هێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی.

لەو یارییەدا بەهۆی پێكانەوە راهێنەرە پۆرتوگالیەكە لە تواناكانی ئاندێرسن تالیسكا بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نەسر بۆ یارییەكەیان بەرامبەر عەین:

گۆڵپارێز: وەلیدعەبدوڵڵا

هێڵی بەرگری: تێلیس، لاپۆرت، عەبدوڵڵا عەمری، نەواف بۆشال

هێڵی ناوەند: برۆزۆڤیچ، خەیبەری، ئۆتاڤیۆ، ئەیمەن یەحیا

هێڵی هێرشبردن: كریستیانۆ رۆناڵدۆ ، سادیۆ مانێ

بابەتی زیاتر

Back to top button