عێراقگرنگترین

دهۆک یاریی داهاتووی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بە ئامادەبوونی هاندەرانی لە زاخۆ دەکات

یاریگا –

بەفەرمی یاریی داهاتووی دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بە ئامادەبوونی هاندەران لە یاریگای زاخۆ دەکرێت.

لێژنەی پێشبڕکێیەکان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی بڕیاریدا لەسەر داوای یانەی دهۆک بەهۆی هەبوونی کەموکوڕی لە یاریگای فڕەنسۆ هەریری، یاریی داهاتووی یانەکە بەرامبەر کارەبا بگوازرێتەوە یاریگای زاخۆ.

رۆژی سێشەممە کاتژمێر 05:00ـی ئێوارە، دهۆک لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ بە ئامادەبوونی هاندەرانی لە گەڕی هەژدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداریی کارەبا دەکات، کە دهۆک بەهۆی هەڵسوکەوتی هاندەرانی بۆ یەک یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی دەکات.

یانەی دهۆک تانەی لە بڕیارەکەی لێژنەی تەمبێکاری دا، بەڵام تانەکەی رەتکرایەوە و یاریی داهاتووی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button