ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پۆچێتینۆ باس لە پەیوەندی خۆی لەگەڵ هاندەرانی چێڵسی دەكات

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی باس لە پەیوەندی خۆی لەگەڵ هاندەرانی یانەكەی دەكات.

شەوی رابردوو برێنتفۆرد لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 27ی پرێمەرلیگ.

لە دوای یارییەكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا پۆچێتینۆ گوتی:

بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا، كریستاڵ پاڵاس و لیدز سەركەوتنمان بەدەستهێنا، ئەمڕۆش یەكسان بووین، پێوویستە بەردەوام بین لە كاركردن و بەرەو پێشەوە بچین، پابەندبوونی یاریزانەكان زۆر گەورەیە.

من خەمی پەیوەندی نێوان خۆم و هاندەرانم نییە، پێوویستە ئەمە قبوڵ بكەین، پرسیاریان لێكردم هەست بەخۆشەویستی هاندەران دەكەیت؟ گوتم نەخێر، پێوویستە بە بردنەوەی یارییەكان پەیوەندییەكە درووست بكەیت، من داوای ناكەم و بەردەوام دەبم لەسەر كاركردن و ئەم تێڕوانینە دەگۆڕم.

چێڵسی بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی 27 خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button