ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆی 2024

درێسی ئینگلتەرا بۆ جامی نەتەوەکانی 2024 دزەیپێکرا

یاریگا –

درێسی یەکەمی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ یارییەکانی جامی نەتەوەکانی 2024 دزەیپێکرا.

ماڵپەڕی فووتی هێدڵاینس چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی درێسی فەرمی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای بۆ یارییەکانی یۆرۆی داهاتوو بڵاوکردووەتەوە، کە دیزاینی درێسی هەڵبژاردەکە گۆڕانکاری تیادا کراوە.

رەنگی سەرەکی درێسیەکە وەک هەمیشە سپییە، لێوارەکانی بە رەنگی نیلییەکی تۆخ نەخشێنراوە، بۆ نەخشی سەرقۆڵەکانی هەمان رەنگ و رەنگی مارۆنیش بەکارهێنراوە.

هەروەها درێسیەکە لەلایەن کۆمپانیای نایکی بەرهەمهێنراوە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکە لە ساڵی 2013 تا ئێستا سپۆنسەری درێسەکانی ئەو هەڵبژاردەیە دەکات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی فووتی هێدڵاینس، کۆمپانیاکە پلانی داناوە لە مانگی ئازار یاخود نیسان درێسەکان هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا بخاتە بازاڕ.

یۆرۆی 2024 لە ناوەڕاستی مانگی تەمموز لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، ئینگڵتەڕا لە کۆمەڵەی سێیەمی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی سلۆڤینیا، دانیمارک و سڕبیا دەبێتەوە.

درێسی یەکەمی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ یارییەکانی جامی نەتەوەکانی 2024



بابەتی زیاتر

Back to top button