ئینگلتەرا

هیوایەک بە دێلی ئالی دەدرێتەوە

یاریگا –

دێلی ئالی هیوایەکی نوێی پێ دەبەخشرێتەوە و دەتوانێت جارێکیتر لە خولە گەورەکە یاری بکاتەوە.

یاریزانە ئینگلیزیەکە وەرزەی ٢٠٢٢-٢-٢٣ بە خواستن نێرداریە بەشیکتاشی تورکی، بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییەی لە ئەپرێڵی ساڵی رابردوو بۆی ئەنجام درا، دابڕا لە یاریگاکان و نەیتوانی لەم وەرزە بەشداری بکات.

بە گوێرەی هەواڵێک لە رۆژنامەی زە ئەتڵەنتیک بڵاو کراوەتەوە، یانە ئینگلیزیەکە ئامادەیە گرێبەستی پێشکەش بکاتەوە هەرکاتێک بەتاوەوەتی لە پێکانەکەی چاک بووەوە.

بەوەش ئالی تەمەن ٢٧ ساڵ دەبێت بە هیواوە چاوەڕێی هاوین بکات و دۆخی جەستەیی هەموو شتێکە کە جارێکیتر خۆی بسەلمێنێتەوە و شایستەیی خۆی پیشان بدات بۆ دەستپێشخەرییەکەی ئیڤەرتن.

دێلی بە دەست زنجیرەیەک پێکانەوە دەیناڵاند تا ئەوەی کۆتایی لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوو لە پرۆسەی خۆ ئامادەکردن بۆ گەڕانەوە بۆ ئیڤەرتن، جارێکیتر پێکانی قورسی بۆ دروست بووە و ناچاری کرد بە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی.

زۆرترین ماوەی ئەو یاریزانە یانەی تۆتنهام بوو کە لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠٢٢ درێسی سپێرسی پۆشی پێش ئەوەی روو بکاتە ئیڤەرتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button