عێراقکوردستان

یانەی زاخۆ داوای گۆڕینی ناوبژیوانی یاریەکەیان بەرامبەر یانەی زەوڕا دەکات

لە گەڕی شازدەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یانەی زاخۆ ڕۆژی شەممە 2\3\2024 لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی زەڕوا دەکات.

کارگێڕی یانەی زاخۆ بۆ ئەم یاریە داوای گۆڕینی ناوبژیوان زەید سامڕ دەکات کە لە ژووری ڤاڕ دەبێت بۆ یاریەکە، سەرچاوەیەک لە نێو یانەی زاخۆ بە تۆڕی وەرزشی یاریگای ڕاگەیاند کەوا زەید سامڕ  زیاتر لە جارێک زوڵمی لە یانەکەمان کردووە چ له نێو یاریگای خۆمان یاخود لە دەرەوەی یاریگای خۆمان، یاریزانی بە کارتی سور دەرکردووە و  لێدانی سزای دژی ئێمە هەژمار کردووە کە ڕووداوەکان  هەموو جێگای گومان بوونە، بۆیە داوامان کردووە ئەو ناوبژیوانە نێتە زاخۆ بۆ یاریەکەمان بەرامبەر یانەی زەوڕا.

ڕۆژی شەممە یاریەکەی نێوان یانەی زاخۆ و یانەی زەوڕا کاتژمێر 5ـی ئێوارە لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ بەڕێوەدەچێت، زاخۆ 25 خاڵی هەیە لە پلەی حەفتەمە و یانەی زەوڕاش 26 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button