ئیتاڵیاگرنگترین

پۆگبا بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشی قەدەخەکراو چوار ساڵ سڕ دەکرێت

یاریگا –

بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشی قەدەخەکراو پۆگبا بۆ ماوەی چوار ساڵ سڕ دەکرێت.

ماڵپەڕی ریپوبلێکای ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، دواجار دادگای نیشتیمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددە وزەبەخشەکان سکاڵایەکەی داواکاری گشتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددە وزەبەخشەکان لەبارەی کەیسی پۆل پۆگبا قبوڵ کرد و بڕیاری کۆتایی دا، ئەو ناوەڕاستکارە فەرەنسییە بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشی قەدەخەکراو و دەرنەچوونی لە پشکنینەکان بۆ ماوەی چوار ساڵ لە سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان سڕ دەکرێت.

پۆگبا (30 ساڵان) لە مانگی سێپتێمبەری ساڵی رابردوو لە یاریی یۆڤێنتۆس و ئۆدینێزی لە پشکنینەکان دەرنەچوو، دواتر دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان دەرکەوت ماددە وزەبەخشەکانی بەکارهێناوە.

پۆگبا هاوینی 2016 لە یۆڤێنتۆسەوە بەرامبەر 89 ملیۆن پاوەند چووە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد و ئەوکات بووە گرانبەهاترین یاریزانی جیهان، دواتر هاوینی 2022 گەڕایەوە ریزەکانی مان یونایتد.

بابەتی زیاتر

Back to top button