راپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترینیاریگا

گۆڕانکاری گەورە؛ ڤێرژنی نوێی ئەپلیکەیشنی یاریگا بەردەستە

ئەپلیکەیشنی یاریگا لە ئاپ ستۆر و گووگڵ پلەی بەردەستە

یاریگا –

ئەپلیکەیشنی یاریگا لەسەر زیادکردنی خزمەتگوزارییەکانی بەردەوامە و لە نوێترین ڤێرژنیدا زمانی عەرەبی و زانیاری زیاترمان بۆ ئەپلیکەیشنەکەمان زیاد کردووە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە نوێترین بەرهەمیدا، زمانی عەرەبی بۆ ئەپلیکەیشنەکەی زیاد کردووە و لەمەودوا بەکارهێنەرانی ئەپلیکەیشنی یاریگا دەتوانن لە پاڵ زمانی کوردی و ئینگلیزی بە زمانی عەرەبیش ئامار و هەواڵ و زانیارییەکانی ئەپەکەمانیان پێبگات، ئێستا ئەپلیکەیشنی یاریگا بە هەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی هەواڵ و زانیارییەکانی وەشان دەکات.

لە ئەپلیکەیشنی یاریگا، خشتەی ئەو کەناڵ و سۆشیاڵ میدیا و کۆمێنتارانەی یارییەکانی خولە ناوخۆییەکانی کوردستان و عێراق دەگوازنەوە، رۆژانە بڵاو دەکرێتەوە و دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانیش کورتکراوە و ڤیدیۆی گۆڵەکانی یارییەکان لە ئەپلیکەیشنی یاریگا بەردەست دەبن.

لەسەر ئاستی عێراق، ئەپلیکەیشنی یاریگا رووماڵی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، خولی نایابی عێراق، خولی پلە یەکی عێراق، جامی عێراق، جامی سوپەری عێراق، خولی لاوان عێراق دەکات، سات بە سات ئەنجامی یارییەکان و ریزبەندی خولەکان بەردەست دەبن.

لەسەر ئاستی کوردستانیش، سات بە سات ئەنجام رووداوی یارییەکان و ریزبەندی خولی نایابی کوردستان، خولی پلە یەکی کوردستان، خولی پلە دووی کوردستان، جامی کوردستان، جامی سوپەری کوردستان، خولی فوتساڵی خانمانی کوردستان بەردەست دەبن.

ئەپلیکەیشنی یاریگا رۆژی 26ـی ئۆگێست/ئابی ساڵی رابردوو بەبۆنەی حەڤدەمین ساڵیادی دامەزراندنی یاریگا راگەیاندرا و بە کەمتر لە شەش مانگ ژمارەی بەکارهێنەرانی ئەپلیکەیشنەکەمان 230 هەزار یوزەری تێپەڕاندووە و بووەتە سەرچاوەی یەکەمی هەواڵ و زانیاری هەوادارانی وەرزشی لە کوردستان و عێراق.

ئەپلیکەیشنی یاریگا لە ئاپ ستۆر و گووگڵ پلەی بەردەستە و بەکارهێنەرانی هەردوو سیستەمەکە دەتوانن ئەپەکە دابەزێنن و ئاگاداری نوێترین نوێترین هەواڵ، زانیاری، ئاماری خولەکانی ناوخۆ و جیهان بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button