ئیسپانیاگرنگترین

کەناڵی ریال مەدرید حەقی خۆیەتی؛ ناوبژیوانان و ڤار زوڵم لە ریال مەدرید دەکەن

یاریگا –

رۆژنامەیەکی مەدریدی پشتیوانی بەرهەم و شرۆڤەکانی کەناڵی ریال مەدرید دەکات و دەڵێت کەناڵی یانە مەدریدییەکە لەسەر حەقە، ناوبژیوانان و ڤار زوڵم لە یانەی ریال مەدرید دەکەن.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لەوەتەی ساڵی 2018 دەست بە جێبەجێکردنی سیستەمی ڤار کراوە، ریال مەدرید تاکە یانەیە لە لالیگا 27 گۆڵی لەلایەن ڤار رەتکرابێتەوە، دوو هێندەی نزیکترین رکابەری ڤار گۆڵەکانی مێرەنگی رەتکردووەتەوە.

لەوەتەی سیستەمی ڤار لە ئیسپانیا جێبەجێ دەکرێت، سێڤییا دوای ریال مەدرید زەرەرمەندترین یانەیە و 16 گۆڵی لەلایەن ڤارەوە رەتکراوەتەوە، واتە نیوەی هێندەی گۆڵەکانی ریال مەدرید لە یانە ئەندەلووسییەکە رەتکراوەتەوە.

ئاتلێتیکۆ مەدرید و ڤالێنسیا هەریەکەیان 14 گۆڵیان رەتکراوەتەوە و ریال سۆسیدادیش لەلایەن ڤارەوە 13 گۆڵی رەتکراوەتەوە، سێلتاڤیگۆ 12 جار و بارسێلۆناش 11 جار گۆڵەکانیان لەلایەن ناوبژیوانانی ڤارەوە رەتکراوەتەوە.

کەناڵی فەرمی ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگا زۆرترین راپۆرتی شیکاریی لەبارەی بڕیارەکانی ناوبژیوانانی خولەکە بڵاوکردووەتەوە، تەنانەت پێش یارییەکەیان بەرامبەر سێڤییا بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک لەبارەی بڕیارە هەڵەکانی ناوبژیوانەکەی یارییەکەیان بەرامبەر سێڤییا، بووە هۆی ئەوەی یانەکەی ئەندەلووس سکاڵا لەسەر ریال مەردید تۆمار بکات، پێشتریش خوان لاپۆرتا و چاڤی هێرناندێز رەخنەی توندیان لە راپۆرتەکانی کەناڵی یانە مەدریدییەکە گرتبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button