ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

هێرشبەرێك ریال مەدریدی رەتكردووەتەوە

یاریگا –

لوكاس بێلتران، هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی ئاشكرایكرد كە لە ماوەی رابردوودا ریال مەدریدی رەتكردووەتەوە.

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا بێلتران لە ریزەكانی ریڤەر پلەیتی ئەرجەنتینیەوە بە بەهای 12 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی فیۆرێنتینای ئیتاڵیەوە كرد.

فیۆرێنتینا یەكەم تاقیكردنەوەی لوكاس بێلترانی تەمەن 22 ساڵانە لە ئەوروپا و پێشتر تەنیا لە ئەرجەنتین ماوەتەوە.

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرت، بێلتران گوتی:

هەریەك لە یانەكانی رۆما، ریال مەدرید و فیۆرێنتینا پەیوەندیان پێوە كردم، بەڵام من فیۆرێنتینام هەڵبژارد، چونكە ئەو یانەیە بوو كە زۆرترین خواستی بۆ گواستنەوەی من نیشاندا.

نوێنەرایەتیكردنی ئەرجەنتین لە ئۆڵۆمپیادی پاریس بۆ من خەونێكە، پێم باشتر بوو لە بری ئیتاڵیا یاری بۆ ئەرجەنتین بكەم، لە یەك كاتدا هەردووكیان پەیوەندیان پێوە كردم بەڵام من بە گوێی دڵم كرد و ئەرجەنتینم هەڵبژارد.

لوكاس بێلتران بە درێسی فیۆرێنتیناوە

لەم وەرزەدا بێلتران لە 33یاری لەگەڵ فیۆرێنتینا بەشداری كردووە و توانیویەتی هەشت گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button