ئاسیاسعودیەگرنگترین

میترۆڤیچ بەرامبەر ئیتیحاد بەشداری ناكات

یاریگا –

یانەی هیلالی سعودی گورزێكی كوشندەی بەركەوت، بەهۆی لە دەستدانی ئالێكساندەر میترۆڤیچ هێرشبەری سڕبی یانەكەی لە یاری داهاتوویانبەرامبەر ئیتیحاد.

ئیتیفاق لە یاریگای خۆیدا میوانداری هیلالی كرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات ، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 21ی خولی رۆشنی سعودی.

گۆڵەكانی هیلال لەلایەن ساڤیچ لە خولەكی 39 و سالم دۆسەری لە خولەكی 50 تۆمار كران.

لە یارییەكەدا و لە خولەكی 48 میترۆڤیچ كارتێكی زەردی وەرگرت و بەهۆی كەڵەكە بوونی ژمارەی كارتەكانییەوە هێرشبەرە سڕبیەكە لە یاری داهاتووی یانەكەی بێ بەش دەبێت.

وا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو هیلال لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئیتیحاد بكات لە میانی یارییەكانی هەفتەی 22ی خولی رۆشنی سعودی.

بابەتی زیاتر

Back to top button