ئینگلتەرا

ئالان شیرەر ستایشی ئەستێرەیەکی ئارسناڵ دەکات

ئالان شیرەر ئەستێرەی مێژوویی نیوکاسڵ یونایتد ستایشی تواناکانی بویاکۆ ساکای هێرشبەری ئارسناڵ دەکات پاش ئەوەی گەنەرز 4-1 شکستی بە نیوکاسڵ هێنا.

لە یاری لوتکەی پریمەرلیگدا ئارسناڵ سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر نیوکاسڵ بەدەستهێنا و جارێکیتر جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ لیڤەرپوول کەمکردەوە بۆ یەک خاڵ.

شیرەر  لە شیکاری دوای یارییەکە وتی” دوای گۆڵی سێهەمیان تەواو یارییەکەیان یەکلاکردەوە، پاساتی ئارسناڵ ناوازە بوو بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو کە دەبێت باس بکرێت سەرەڕای ئەوەی بەرامبەر نیوکاسڵ بوو، ئاستە بەرزەکەی بوکایۆ ساکا بوو. نیوکاسڵی تووشی دۆخێکی خراپ کرد و گۆڵەکەی زیرەکانە بوو، یاریزانێکی زۆر خۆشەویستە، هەمیشە بە باشی کار دەکات و هەوڵ دەدات و بەهرەیەکی زۆری هەیە. یاریزانێکی بلیمەتە”.

تیمەکەی شیرەر وەرزی رابردوو رکابەرییان لەسەر پلەکانی پێشەوە دەکرد بەڵام سەرەڕای چەند گرێبەستێکی گەورە لە سەرەتای وەرزدا، بەڵام ئێستا لە پلەی هەشتەم دان و 15 خاڵ لە پلەی چوارەمەوە دوورن.

بابەتی زیاتر

Back to top button