ئینگلتەراگرنگترین

کلۆپ: جامی FA زیادکردنێکی گرنگ دەبێت بۆ بەشی کۆتایی بیرەوەرییەکانم

یاریگا –

کلۆپ رایگه‌یاند ده‌مانه‌وێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین و بیكه‌مه‌ دیاری بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌.

یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول پێش یاریی كۆتایی جامی FA به‌رامبه‌ر چێلسی گوتی، بردنەوەی جامه‌كه‌ زیادکردنێکی گرنگ دەبێت بۆ بەشی کۆتایی بیرەوەرییەکانم لەگەڵ لیڤەرپوول.

راهێنەرە تەمەن 56 ساڵیه‌كه‌ رایگه‌یاند، دەمەوێت له‌ یاریكۆتایی سەرکەوتن بەدەست بهێنم، بردنه‌وه‌كه‌ بۆ یاریزانه‌كان‌، بۆ یانەکە، بۆ هانده‌ران،  زۆر گرنگه‌، ده‌مه‌وێت بیكه‌مه‌ دیاری بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌م.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، کتێبێکی نایابمان نووسیوە، هێشتا خەریکی نووسینین، کاتێکیش دەڕۆم، ئەو کتێبە دادەخەین، کەسێکی دیکە کتێبێکی نایاب له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ دەنووسێته‌وه‌.

راهێنەره‌كه‌ی لیڤەرپووڵ باسی له‌وه‌شكرد، لە نێوان ئێمه‌ و چێڵسی هیچمان بەربژێری سەرەکی بردنەوەی نازناوەکە نین و ئەوەی بیەوێت براوەبێت پێویستە کاری زۆر بکات و بجەنگێت.

له‌ كۆتاییدا گوتی، زۆرێک لە یاریزانە لاوەکان خولەکێکی زۆریان یاریکردووە، ئەمەش بەڕاستی گرنگ بووە بۆ ئێمه‌  یارمەتیدەرمان ده‌بێت لە پریمەرلیگیش، هه‌روه‌ها بۆ یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر چێلسی، دیۆگۆ جۆتا، ئەلێکساندەر ئارنۆڵد، ئەلیسۆن ، کورتیس جۆنز، ناتوانن به‌شداری بكه‌ن.

بابەتی زیاتر

Back to top button