ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی چاڤی هێرناندێز دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر خێتافی

یاریگا –

لێدوانەكانی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر خێتافی.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری خێتافی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 26 خولی ئیسپانیا.

گۆڵەكانی بارسێلۆنا لەلایەن رافینیا لە خولەكی 20, جواو فێلیكس لە خولەكی 53، فرێنكی دی یۆنگ لە خولەكی 61 و فێرمین لۆپێز لە خولەكی 91 تۆمار كران.

لە دوای یارییەكە چاڤی گوتی:

لە رووی هێرشبەری و بەرگریەوە یارییەكی تەواومان كرد، دەمانزانی چۆن بۆشاییەكان بقۆزینەوە و سەركەوتوو بووین لە گۆڵ كردن، تیمەكە لەسەر ئاستی جەستەیی و تاكتیكی باش بوو.

بەردەوام بوو گوتیشی:

دڵخۆشم و رازیم لەسەر ئەو ئاستەی یاریزانەكان پێشكەشیان كرد، كەمێك ئارامی و بیركردنەوەمان پێ دەبەخشێت پێش رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیك بلباو.

لە درێژەی قسەكانیشیدا راهێنەرە ئیسپانییەكە گوتی:

رافینیا و جواو فێلیكس لە ناوەڕاستی هێرشبەریدا یارییەكی جوانیان كرد و توانییان بۆشایی درووست بكەن.

دەربارەی فرێنكی دی یۆنگ گوتی:

ئەو دەیەوێت بگاتە كامڵ بوون، دەیەوێت وەك ژمارە 10 یاری بكات، بێگومان ئەو یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان.

دەربارەی نازناوی لالیگا گوتی:

هیچ شتێك نەگۆڕاوە، ئێمە وازناهێنین، ئێمە لە شەڕداین و دەزانین دەبێت هەموو هەفتەیەك سێ خاڵی یارییەكە بەدەستبهێنین، 12 یاری ماوە و با چاوەڕوان بین و ببینین، چاوەڕێ دەكەین بزانین چی بەسەر جیڕۆنا و ریال مەدرید دێت و ئێمە زۆر گرنگیان پێ دەدەدین.

لە كۆتاییدا دەربارەی بڕیاری رۆیشتنی گوتی:

بەداخ نیم بۆ ئەوە، بڕیارە زۆر درووستە بۆ یانەكە، زۆر سوپاسی هاندەرانیش دەكەم.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی پێنج خاڵ لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگەوە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button