ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد بڕیار لەبارەی سانچۆ دەدات

یاریگا –

شەش یاری زیاتری نەخایاند لەگەڵ دۆرتمۆند کە ئێستا بە خواستن لەوێیە، مانچستەر یونایتد بڕیاری خۆی داوە سەبارەت بە جەیدن سانچۆی یاریزانی.

سانچۆ ئەم زستانە لە ئۆڵدترافۆردەوە نێردرایە دەرەوە بۆ دۆرتمۆند بە شێوەی خواستن پاش ئەوەی لەگەڵ ئێرتک تین هاگ کەوتە کێشەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر جیا لە تەواوی تیمەکە راهێنانەکانی دەکرد.

بە گوێرەی زنیارییەکانی Football Insider، مانچستەر هەڵسەنگاندنی خۆیان کردووە و هاوین بە یەکجارەکی ئەو یاریزانە ئینگلیزیە دەفرۆشن و نایگەڕێننەوە بۆ یانەکە. بڕیاری مانچستەر دوای ئەوە دێت کە جەیدن شەش یارییە تەنها یەک ئەسیستی هەیە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە و نەیتوانیوە بە باشی خۆی بسەلمێنێتەوە.

گرێبەستی ئەو هێرشبەرە کە ساڵی ٢٠٢٦ بەسەر دەچێت، هەفتانە ٢٩٠ هەزار مووچەکەیەتی لەگەڵ مان یو.

لەوەتەی پەیوەندی کردنی بە یانە ئینگلیزیەکەوە لە ساڵی ٢٠٢١ لە دۆرتمۆندەوە بە بڕی ٧٢ ملیۆن پاوەند، سانچۆ ١٢ گۆڵ و شەش ئەسیستی هەیە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button