ئاسیامۆندیالی 2026

قەتەڕ پارێزگاری لە راهێنەرەکەی دەکات

تاوەکو 2026 وەک راهێنەر دەمێنێتەوە

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی قەتەڕ، گرێبەستی مارکێز لۆپێزی راهێنەری تاوەکو 2026 نوێکردەوە.

مارکێزی ئیسپانی لە مانگی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بە کاتی بووە راهێنەری هەڵبژاردەی قەتەڕ، ئەمەش دوای چوونە دەرەوەی کارلۆس کیڕۆش.

مارکێز راهێنەری یانەی وەکڕە بوو، توانی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی قەتەڕ بۆ بردنەوەی دووەم نازناوی لەسەریەکی جامی ئاسیا بکات.

لە بەیاننامەیەکدا یەکێتیی تۆپی پێی قەتەڕ نووسیویەتی

یەکێتیی تۆپی پێی قەتەڕ سوپاسی بێپایانی یانەی وەکڕە دەکات، بەهۆی ئاسانکارییان بۆ پڕکردنەوەی شوێنی کیڕۆش و بوونی بە راهێنەری قەتەڕ.

قەتەڕ یەکجار بەشداری لە مۆندیالدا کردووە، ئەویش وەک وڵاتی میواندار، خۆکارانە گەیشتە پاڵەوانیەتییەکە، بۆیە ئەرکی سەرەکی ئێستای مارکێز، گەیاندنی هەڵبژاردەی عینابییە بۆ مۆندیالی 2026.

هەڵبژاردەی قەتەڕ لە کۆمەڵەی سێیەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026دا دێت. لە کۆی دوو یاریدا شەش خاڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button