ئه‌مریکائینگلتەرا

گەورەکانی پرێمەرلیگ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یاری دەکەن

سێ یاری دۆستانە لە ئەمریکا دەکەن

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد دوو یاری دۆستانە بەرامبەر لیڤەرپوول و ئاڕسیناڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات.

لە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێی پرێمەرلیگدا، مانچێستەر یونایتد لە ئەمریکا بەرامبەر رێدز و گەنەرز لە یاریگای سۆفای لە لۆس ئانجلێس یاری دەکات.

لە 27ی یۆلیۆ/تەموزی داهاتوو لە سۆفای ستادیۆم بەرامبەر ئارسیناڵ یاری دەکات و دواتر لە سێی ئاب/ئۆگەست لە یاریگای ویڵیامس بڕایس لە کارۆلینای باشوور بەرامبەر لیڤەرپوول یاری دەکات.

ساڵی رابردوو، مان یونایتد چوار یاری دۆستانەی لە ئەمریکا کرد و لە کۆی گشتیدا 235 هەزار هاندەر ئامادەی هەر چوار یارییەکە بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button