ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستان

ئاسۆ رۆستەم لە دادگای کاس سکاڵایەکەی لە یانەی سالمیەی کوەیتی بردەوە

یاریگا –

ئاسۆ رۆستەم لە دادگای کاس سکاڵایەکەی لە یانەی سالمیەی کوەیتی بردەوە و یانە کوەیتییەکە ناچار دەکرێت مووچەی ساڵێک و نیو هێرشبەرە کوردییەکە بدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئاسۆ رۆستەم یاریزانی ئێستای یانەی ئیستیقلال خوزستانی ئێرانی و پێشووی یانەی هەولێر لە دادگای کاس سکاڵایەکەی لە یانەی سالمیەی کوەیتی بردەوە، کە سەرەتای ساڵی 2023 یانە کوەیەتییەکە تاکلایانە گرێبەستەکەی ئاسۆی هەڵوەشاندەوە بەبێ ئەوەی شایستە داراییەکانی پێبدات.

ئاسۆ رۆستەم لە دادگای کاس لە سویسڕا سکاڵای لەسەر یانەی سالمییە تۆمارکردبوو، دوای ساڵێک و مانگێک دادگا نێودەوڵەتییەکە لە بەرژەوەندیی ئاسۆ رۆستەم بڕیاریدا، یانە کوەیەتییەکە ناچار دەکرێت شایستە داراییەکانی ساڵێک و نیوی هێرشبەرەکەی پێشووی یانەی نەورۆز بدات.

ئاسۆ رۆستەم لەم هەفتەیە لە یەکەم یاریی خۆی لە خولی نایابی ئێرانی گۆڵێک و ئەسیستێکی کرد و سەرکەوتنی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا، کە سەرەتای ئەمساڵ ئاسۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هەڵوەشاندەوە و روویکردە ریزەکانی یانەی ئیستیقلال خوزستانی ئێرانی.

ئاسۆ رۆستەم هاوینی 2022 پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی سالمیەی کوەیتی کرد و نۆ گۆڵی بە درێسی ئەو یانەیە کرد، دواتر سەرەتای ساڵی دواتر چووە ریزەکانی یانەی شوڕتە عێراقی.

بابەتی زیاتر

Back to top button