ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

سێ یاریزانی دۆرتمۆند بەشداری یارییەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان ناکەن

یاریگا
بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا ئامادەکاری بۆ یارییەکەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر ئینتەر میلان لە چامپیۆنزلیگ دەکات و چەند یاریزانیکیان بە هۆی پێکان یاری ناکەن.

رۆژنامەنوسی ئیتاڵی جیانلوکا دی مارتزیۆ زانیاری دەستکەوتووە، مارکۆس رۆیس بە هۆی نەخۆشی ئەنفەوەنزا و پاکۆ ئالکاسێر بە هۆی پێکانی قاچی بەشداری یارییەکە ناکەن، لەلایەکی دیکەوە شمێلزەر ئەمیشیان پێکانی هەیە و یاری ناکات.

ئینتەر میلان و بورووسیا دۆرتمۆند شەوی چوارشەممە لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ لە یاریگەی جۆزێپی میاتزا رکابەری لەسەر سێ خاڵی یارییەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button