ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

تیاگۆ مۆتا بە وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی دەگەڕێتەوە ئیتاڵیا

یاریگا- تیاگۆ مۆتای یاریزانی پێشووتری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە مەبەستی پێدانی ئەرکی ڕاهێنارەیایەتی یانەیەک، دەگەڕێتەوە سێریائەی.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتسی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە کە بەرپرسانی جێنەوە دوای دوورخستنەوەی ئاورێلۆ ئاندریزۆلاڤپەیوەندیان کردۆتە ناوبراوەوە بۆ سەرپەرشتی کردنی یانەکەیان. هەر بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی سەرچاوەکە، ڕێککەوتنەکە تەنها واژۆکردن و ڕاگەیاندنی فەرمیی ماوە.

مۆتا ئەزموونێکی زۆری یاریکردنی لە خولە جیاوازەکانی وەک ئیسپانیا، ئیتاڵیا و فەڕەنسا هەیە، لە ئێستاشدا ڕاهێنەری خوار تەمەن 19 ساڵانی پاریس سان جێرمانە. یانەی جێنەواش لەم وەرزە دوای هەشت هەفتە تەنها 5 خاڵی هەیە و لە ڕیزبەندیی 19 دێن، پلەیەک پێش کۆتایی.

Back to top button