کوردستان

ئاسۆ رۆستەم لە یەکەم یاریی بە درێسی ئیستیقلال خوزستان گۆڵێک و ئەسیستێکی کرد

یاریگا –

ئاسۆ رۆستەم لە یەکەم یاریی بە درێسی ئیستقلال خوزستانی ئێرانی گۆڵێک و ئەسیستێکی تۆمارکرد.

لە گەڕی حەڤدەمی خولی نایابی ئێرانی، ئیسقتیلال خوزستان 3-2 ئەلمینیۆم ئەراکی میوانی بردەوە، ئاسۆ رۆستەم لە یارییەکە لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو، لە خولەکی 72 ئەسیستێکی کرد و لە خولەکی 93 لەوکاتەی هەردوولا یەکسانبوون، ئاسۆ رۆستەم گۆڵی بردنەوەی بۆ یانەکەی کرد.

پێش ئەو بردنەوەیەی ئاسۆ رۆستەم بۆ ئیستقلال خوزستان بەدەستیهێنا، یانەکە لەکۆی 16 یاری تەنیا یەک بردنەوەی بەدەستهێنابوو.

بەم بردنەوەیە یانەکەی ئاسۆ دوو پلە لە کۆتایی ریزبەندی هاتە پێشەوە و بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ هاتە پلەی چواردەمی ریزبەندی، لەکاتێکدا پێش ئەم یارییە لە پلەی کۆتایی ریزبەندی خولەکە بوو.

پێکهاتەی سەرەکی ئیستیقلال خوزستان
پێکهاتەی سەرەکی ئیستیقلال خوزستان
پێکهاتەی سەرەکی ئیستیقلال خوزستان
پێکهاتەی سەرەکی ئیستیقلال خوزستان

بابەتی زیاتر

Back to top button