چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئارتێتا : ئارسیناڵ به‌هۆی مێسی و بایرن میونشن له‌ چامپیونزلیگ ئازاری چه‌شتووه‌

یاریگا –

میکێل ئارتێتا ده‌ڵێت، ئێمه‌ شایسته‌ی قۆناخی داهاتووین و ئارسیناڵ به‌هۆی مێسی و بایرن میونشن ئازاری چه‌شتووه‌.

ئارتێتای راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسیناڵ له‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مێسی و بایرن میونشن له‌ رابردوو له‌ چامپیونزلیگ به‌ربه‌ستبوونه‌ له‌به‌رده‌م یانه‌كه‌ ، ئه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌ هەندێکجار وردەکاری بچووک بڕیار لەسەر شتەکان دەدات، پێویستت بە یاریزان هەیە کۆنتڕۆڵی یارییەکە بكات و یارییه‌كه‌ یه‌كلابكاته‌وه‌.

راهێنەرە ئیسپانییەکە باسی له‌وه‌شكرد، تیپەکەم شایستەی سەرکەوتنە بۆ قۆناخی داهاتوو، ئەم بابەتە بووەتە تەحەدایەک بۆ ئێمه‌، ئه‌مه‌ش به‌ لەبەرچاوگرتنی ماوه‌یه‌كی زۆره‌ لەم قۆناخه‌ دوورین.

لە کۆتاییدا گوتی: ئێمە 7 ساڵە بەشداری ئەم پاڵەوانێتییەمان نەکردووە، ئەمە ئەو تەحەدایەیەیە کە دەبێت زاڵبین و شایەنی ئەوەین سەرکەوین.

گوتیشی ئەگەر تیپەکەم بەدەست پرسی متمانە بەخۆبوون لە ئاستی دەروونیدا دەناڵێنێت، ئه‌مه‌ش بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2010وه‌ سەرنەکەوتووین بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button