ئیسپانیا

دی یۆنگ بێدەنگی شکاند و زۆر تووڕەیە!

یاریگا –

فرانکی دی یۆنگ بێدەنگی شکاند لە هەمبەر ئەو قسە و دەنگۆیانەی چەند هەفتەیەکە پەرەیان سەندووە سەبارەت بە دۆخی ئەو لە بارسێلۆنا و هەواڵەکانی تایبەت بە جێهێشتنی بلاوگرانا.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر ناپۆلی لە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ، نیگەرانیی و تووڕەییەکی زۆری پێوە دیار بوو لەسەر هەواڵە میدیاییەکانی تایبەت بەو.

بەم دواییانە تووڕەم لەسەر ئەوەی ڕاگەیاندنەکان دەینووسن. شتی وا دەوترێت ڕاست نین. ئەوە شەرم ناکەن لەوەی بڵاوی دەکەنەوە؟ تێناگەم لەوەی بۆچی شتانێک دەڵێن کە درۆیە. ئەمە زۆر بێزارم دەکات. ئێوە زۆر دەربارەی گرێبەستەکەی من قسە دەکەن، لەسەر دۆخی من لە یانەکە و لەسەر مووچەکەیشم. تەمومژێکی زۆر و درۆیەکی زۆر. ڕاپۆرتەکان دەربارەی مووچەی ٤٠ ملیۆن یۆرۆیی زۆر دوورە لەوەی کە من وەریدەگرم.

ئەو کاردانەوەی ناوەڕاستکارەکەی کەتەلۆنییەکان لە کاتێکدایە کە دەنگۆیەکان گەیشتبوون بە ئاستێک هاوین کۆتا وێستگەی ئەو دەبێت لە بارسێلۆنا بەوەی ئامانجەکانی ئەو لەوێ بە دی نەهاتووە و بارسا ئەو بەڵێنانەی نەبردووەتە سەر کە کاتی گواستنەوەی لە ئایاکس بەویان دابوو لە ساڵی ٢٠١٩.

بابەتی زیاتر

Back to top button