سعودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ بە وێنە ئامادەیی خۆی بۆ یاری بەرامبەر فەیحا دەردەخات

نەسڕ و رۆنالدۆ چاوییان لە نازناوە گەورەکەیە

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەر لە یاری گەڕانەوەی نەسڕ لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا لە ئینستاگرام دڵخۆشی خۆی پیشان دەدات.

تیمەکەی رۆناڵدۆ لە یاری چووندا بە ئەنجامی 1-0 لە فەیحایان بردبووەوە، بڕیارە سبەی یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولە گەورەکەی ئاسیا بکەن.

هەفتەی رابردوو، نەسڕ بردنەوەیەکی رازیکەری بەدەستهێنا، بەڵام پێویستی بە ئاستێکی بەرزە تاوەکو لە پاڵەوانیەتییەکە بەردەوام بێت.

هەرچەندە فەیحا بەراورد بە یانەکانی هیلال، ئیتیحاد، شەباب و ئەهلی بە یانەیەکی گەورەی سعودیە هەژمار ناکرێت، ئێستا لە پلەی 11ی خولی ناوخۆییدا دێت، بەڵام لە وەرزی 2021-2022 جامی شای سعودیەیان بردەوە و لە وەرزی رابردووشدا، خۆیان گەیاندە چامپیۆنزلیگی ئاسیا.

هیلال (1991, 2000, 2019, 2021) و ئیتیحاد (2004-2005) تاکە یانەی سعودین، خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیایان بردبێتەوە، نەسڕ دەیەوێت لەگەڵ رۆناڵدۆ ناوی بچێتە مێژوو. باشترین ئەنجامی نەسڕ بەدەستهێنانی پلەی دووەمی ساڵی 1995، کاتێک بە ئیهوا چونما کە ئێستا ناوی بووەتە سیۆنگنام  دۆڕا.

رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز لەگەڵ نەسڕ پێشکەش دەکات، تاوەکو ئێستا لە کۆی 31 یاری 30 گۆڵی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان کردووە و نەسڕ بە جیاوازی حەوت خاڵ، لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی رۆشندا دێت. لە جامی شاشدا، نەسڕ گەیشتووەتە قۆناخی پێشکۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button