ئەفریقائیسپانیاگرنگترین

یونسکۆ سوپاسی ڤینیسیۆس دەکات

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە خوێندن، زانستی و کلتوری ناسراو بە (یونیسکۆ) سوپاسی ڤینیسیوس جونیۆرزی ئەستێرەی ریاڵ مەدریدیان کرد بۆ ئەو کارە مرۆییەی ئەمڕۆ لە مەغریب ئەنجامی دا.

ڤینیسیوس یەک رۆژ دوای یارییەکەیان بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ، گەیشتە مەغریب وەکو باڵیۆزی نیازپاکی یونیسکۆ، مەبەست لە سەردانەکە هاندانی زیاتری قوتابییانی قوتابخانەکانی مەغریب بوو بۆ خوێندن.

ڤینی سەرەڕای بچووکی تەمەنی، هاوکات خاوەنی دامەزراوەیەکی خێرخوازییە بۆ هاوکاری منداڵان تاوەکو لە خوێندن و پەروەردە دانەبڕێن.

لە بەیاننامەکەی یونسکۆ هاتووە

سوپاس کە یادەوەرییەکی لەبیرنەکراوت بەخشیە ئەم منداڵانە و بەردەوام پاڵەوانی کارەکانی یونسکۆیت. بەیەکەوە لەگەڵ ڤینیسیوس جونیۆر با سوود لە هێزی پەروەردە وەربگرین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button