بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ئەمڕۆ مارسیلیا گاتوسۆ دەردەکات

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی

یاریگا –

مارسیلیای فەڕەنسی جێنارۆ گاتوسۆ لە پۆستەکەی دووردەخاتەوە.

رۆژنامەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ و پاش چەند کاتژمێرێکی دیکە مارسیلیای فەڕەنسی جێنارۆ گاتوسۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دووردەخاتەوە.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە سێپتێمبەری 2023 ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی مارسیلیای لەئەستۆ گرت، لەم وەرزەش لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 24 یاری راهێنەرایەتی یانەکەی کردووە.

بەڵام تەنیا 9 یارییان بردووەتەوە، 8 یاری یەکسانبوون و 7 یاریشیان دۆڕاندووە، لە خولی فەڕەنسیش لە 22 یاری تەنیا 7 یارییان بردووەتەوە، 9 یاری یەکسانبوون و 6 یارییان دۆڕاندووە، بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ پلەی نۆیەمی ریزبەندی خولەکەیان گرتووە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ئێستا بەرپرسانی یانە فەڕەنسییەکە بەدوای شوێنگرەوەیەک دەگەڕێن، هەر ئەمڕۆش دەرکردنی جێنارۆ رادەگەیەنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button