سعودیە

بێنزێما جارێکیتر دەگەڕێتەوە پێکهاتەی یانەکەی

یاریگا –

کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەڕەنسی ئیتیحادی سعودی، دوای دوو مانگ دوورکەوتنەوە لە پێکهاتەی یانەکەی و یاریگاکان، دواجار گەڕایەوە ناو لیستی یاریزانان بۆ یارییەکەی بەرامبەر ریاز.

دوای دوو مانگ دوورکەوتنەوە لە پێکهاتەی یانە سعودیەکە، جارێکی دیکە ناوی بێنزێما لە لیستی ئەم تیپەدا دەبینرێت بۆ ئەوەی یارییەک ئەنجام بدات.

بنزیما دوای دۆڕاندنە قورسەکەیان بەرامبەر نەسر و سوکایەتی پێکردنی لەلایەن هاندەرانی ئیتیحادەوە بەرەو مادرید بەڕێ کەوت چیتر بەشداری مەشقەکانی تیپەکەی نەکرد. هەروەها بە بڕیاری مارسێلۆ گایاردۆ لە کەمپی دوبەی دوورخرایەوە، دواتر بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە دورگەی مۆریسدا بەهۆی زریانەوە نەیتوانیوە لە کاتی خۆیدا نگەڕێتەوە سعودیە و بەشداری مەشق و راهێنانەکان بکات.

کەریم لەدوای گەڕانەوەی بۆ راهێنانەکان، بەتەنها مەشقی دەکرد و لەلایەن گایاردۆوە رێگەی پێنەدرا بەشداری مەشق و راهێنان لەگەل تیمەکە بکات، ئەمەش وای لێکرد تووڕە بێت و ناوی لە لیستی ئیتیحاد بۆ یارییەکەی بەرامبەر بە رکابەرە ئۆزبەکستانیەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیادا نەبێت، بەڵام دواجار ئەمڕۆ جادووەکە شکا و بێنزێما جاریکیتر لە دوای دوو مانگ ناوی خرایە لیستی یاریزانە بانگهێشکراوەکانی ئیتیحاد بۆ یارییەکەی بەرامبەر ریاز لە خولی رۆشەنی سعودیە.

پێدەچێت دواجار ئاشتی لەنێوان بێنزێما و راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە بەرپا بووبێت، ئێستاش هەمووان چاوەڕێی ئەوەن جارێکیتر لە ئیتیحاد ئاستە درەوشاوەکەی پێشکەش بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button