ئاسیاسعودیە

بە ژمارە: ئیتیحاد بەبێ بێنزێما باشترە

یاریگا –

کەریم بێنزێما، لە دوایین 10 یاری ئیتیحاددا یاوەری ئەم تیپەی نەکردووە و زەردپۆشەکانی سعودیە ئەنجامێکی زۆر باشتریان بەدەستهێناوە.

کاتێک بێنزێما، لە هاوینی رابردوو ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە ئیتیحادەوە کرد، هەمووان چاوەڕێی ئەوە بوون ببێتە ئەستێرەی سەرەکی خولی رۆشەنی سعودی و لە رکابەرییەکانی ئاسیا وەک چامپیۆنزلیگ درەوشاوە بێت.

بەڵام دۆخەکە بەو شێوەیە نەبوو کە ئیتیحاد و بێنزێما دەیانویست. ئەستێرە فەڕەنسییەکە تەنانەت ئەو ئەستێرە درەوشاوەی بێرنابیۆش نەبوو و وردە وردە بوو بە ئامانجی هاندەران و میدیاکان و رەخنەی زۆری لێگیرا. گرژییەکە بەجۆرێک بەرزبووەوە کە کێشەی لەگەڵ مارسیلۆ گایاردۆی راهێنەری نوێی ئیتیحاد هەبوو و لە پێکهاتەی سەرەکی دووری خستەوە.

بێنزێما لەگەڵ گایاردۆ، راهێنەری نوێی ئیتیحاد

کەریم تا ئێستا بەشداری لە 10 یاری لەسەریەک لەگەڵ ئیتیحاد نەکردووە و بەبێ ئەو، تیپەکەی گایاردۆ ئەنجامی باشتری بەدەست هێناوە. دوایین یاری ئیتیحاد بەبێ بێنزێما بەرامبەر نۆڤبەهاری ئۆزبەکستان بوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا کە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە سەرەتای وەرزەوە بێنزیما لە کۆی 30 یاری یانەی ئیتیحاد لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 20 یاریدا بەشداری کردووە،. جێگای سەرنجە لەوەتەی بێنزێما یاری ناکات، لە 10 یاریدا تەنها یەک جار تووشی شکست بوون، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیتیحاد لە کاتی ئامادەبوونی بێنزێمادا حەوت شکستی هەبووە.

بێنزێما دووشەممەی رابردوو بەشداری لە مەشق و راهێنانی یانەکەیدا کردەوە و دەگوترێت بەم نزیکانە دەگەڕێتەوە پێکهاتە سەرەکی ئیتیحاد. بەڵام ئاماری ئاستەکانی یانەی ئیتیحاد لە کاتی ئامادەنەبوونیدا دەریدەخات کە رەنگە تیپەکەی گایاردۆ بەبێ ئەستێرە بەناوبانگەکەی لە دۆخێکی باشتردا بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button