ئیتاڵیافه‌ره‌نسا

لاوتارۆ ئۆفەری پاریسییەکان رەت دەکاتەوە

یاریگا –

لاوتارۆ مارتینێز, ئەستێرەی ئەرجەنتینی ئینتەرمیلان, هیچ ئارەزوویەکی نییە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە بکات.

بڕیارەکەی کیلیان ئێمباپێ بۆ جێهێشتنی پاریس سانجێرمان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا وایکردووە بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە بەجدی بیر لە شوێنگرەوەیەکی گونجاو بکەنەوە.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە چیتر نایەوێت لە پارک دۆ فرانس بەردەوام بێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە روو لە مەدرید دەکات، بەم هۆیەوە پاریس سانجێرمان بیر له پڕکردنەوەی شوێنی له هێڵی هێرشبردندا دەکاتەوە و بژاردەی جیاوازیان لەبەرچاو گرتووە.

یەکێک لەو ناوانەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین جار باسی لێوە کراوە، لاوتارۆ مارتینێزە، هەروەها باس لەوە کرا کە بەڕێوەبەرانی پاریس سانجێرمان زۆر ئارەزووی گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە لە هاوینی داهاتوودا دەکەن.

بەڵام پێدەچێت مارتینێز بڕیارێکی لەو شێوەیەی نەبێت و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەم بابەتە گوتی:

پاریس سانجێرمان گرنگی بە من دەدات، بەڵام لێرە دڵخۆشم. لە سەرەتای هاتنمدا چاوەڕوانی ئەم خۆشەویستییەم لە ئینتەرمیلان نەدەکرد. خێزانەکەم لێرە هەست بە ئاسودەیی دەکەن. وردەکارییەکان سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەم هێشتا ماوە، بەڵام نیگەران نیم و بەم زووانە واژۆ دەکەم.

لاوتارۆ لەگەڵ ئینتەر توانیویەتی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات و ببێتە یەکەم یاریزانی ئەرجەنتینی لە مێژووی یانە ئیتاڵیەکەدا 125 گۆڵ تۆمار بکات و هەروەها ئەم وەرزە لە سێریا ئەی لە 22 یاریدا 20 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button