ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نادال: بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ هاوکاری ریال مەدرید دەکەم

یاریگا –

رافایل نادال، ئەستێرەی جیهانی تێنس، کە هاندەرێکی گەورەی ریال مەدریدە، دەیەوێت هاوکاری لۆس بلانکۆس بکات لە گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بۆ ئەم یانەیە.

یانە زەبەلاحەکەی لالیگا ماوەیەکی زۆرە هەوڵی گواستنەوەی ئێمباپێی خاوەن مۆندیال دەدات. ئێمباپێش لە هاوینی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی پێدێت و هیچ بڕگەیەکی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نەخراوەتەڕوو و لە هاویندا وەک یاریزانێکی ئازاد دەتوانێت پەیوەندی بە هەر یانەیەکەوە بکات.

دەگوترێت مەدریدییەکان ئۆفەرێکی بەرچاویان بۆ یاریزانە فەرەنسییەکە پێشکەش کردووە، بەڵام تا ئێستا رێککەوتن لەسەر رۆیشتنی بۆ ئیسپانیا نەکراوە. نادالی ئەفسانەی تێنس سەبارەت بە گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید بە کادینا کۆپی دەڵێت:

ئامادەم ئێمباپێ بۆ ریال بگوازمەوە چونکە ریال مەدرید تیپێکی نایابی هەیە، لە دەرەوەی کارەساتی پێکانەکانی ئەمساڵ، لەگەڵ ئێمباپێ باشتر دەبن، ئەگەر بتوانم بە هەر شێوەیەک هاوکاریان بکەم، ئەوا دەیکەم.

نادال لە وەرزی 2023-2024 لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ یارییەکانی یانە شاهانەکە دەکات و چێژێکی زۆری لە سەیرکردنی ڤینیسیۆس جونیۆر و جود بێلینگهام وەرگرتووە. کاتێک داوای لێکرا کەسێکی دڵخواز لە نێوان ڤینیسیوس و بێڵینگهام هەڵبژێرێت گوتی:

ناتوانم دانەیەکیان هەڵبژێرم، هەردووکیان زۆر باشن بە عەقڵیەتی جیاوازەوە یاری دەکەن. پێموایە ڤینیسیۆس سەرنجڕاکێشە و جود بێلینگهامیش باوەڕپێنەکراوە بەو کارانەی کە لە تەمەنی 20 ساڵیدا کردوویەتی.

لەماوەی رابردوودا باس لەوە دەکرا کە نادال هەوڵەکانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانەی ریال مەدرید دەستپێبکات، بەڵام ئەو رەتی دەکاتەوە کە بەم زووانە شوێنپێی فلۆرێنتینۆ پێرێز بکەوێت. لەسەر ئەو بابەتە گوتی:

من بۆ هەتا هەتایە هاندەرم بەڵام بوون بە سەرۆکی ریال مەدرید لە پلانەکانی مندا نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button