چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئێمباپێ: نیوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌مان جێبه‌جێكردووه‌ و له‌ ئیسپانیا ته‌واوی ده‌كه‌ین

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێی رایده‌گه‌نێت، به‌رامبه‌ر ریال سۆسیدا ئاستێكی باشمان پێشكه‌شكرد و نیوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌مان جێبه‌جێكردووه‌.

ئێمباپێ بۆ دوای بردنه‌وه‌یان له‌ ریال سۆسیداد له‌ قۆناخی شازده‌ی چامپیونزلیگ بۆ كه‌ناڵی پڵەس گوتی، لە گێمی یەکەمدا کێشەمان له‌ فشاره‌كانی تیپی به‌رامبه‌ر هه‌بوو، دەمانتوانی ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەین، بەڵام ئەمە وانەیەکی نوێیە بۆ یانه‌كه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە گێمی دووەمدا ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد و لە کاتە یەکلاکەرەوەکاندا دوو گۆڵمان تۆمارکرد، بە ئەنجامی کۆتاییش دڵخۆشین.

ئەستێرە پاریسییەکە جەختی لەوە کردەوە، له‌سه‌ره‌تاوه‌ هەوڵماندا سەرکەوتن بەدەستبهێنین، بردنه‌وه‌كه‌شمان گرنگ بوو به‌ تایبه‌ت خاوێن راگرتنی گۆڵه‌كه‌مان هۆکارێکی گرنگە بۆ چامپیۆنزلیگ، چونکە یارییەکان قورسن.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی بێگومان ریال سۆسیداد لە ئیسپانیا بە به‌هێزی ده‌گه‌رێنه‌وه‌و هێرش ده‌به‌ن ، چاوەڕێی ئەوە دەکەین، دەتوانین ئازاریان بدەین.

هێرشبه‌ره‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نیوەی ئەرکەکەمان بە ئەنجام گەیاندووە و نیوەکەی تریش ماوە، ئەگەر سەرکەوتوو بین،  تەنها گه‌یشتنه‌ به‌ قۆناخی داهاتوو.

ئێمباپێ لە کۆتایی لێدوانەکانه‌كه‌یدا گوتی، یەکێک لە رۆڵەکانی من ئەوەیە کە یەکلاکەرەوە بم، تا دەتوانم یارمەتی تیپەکەم بدەم، بەڵام ئامانجەکان دەرئەنجامی کاری تیمی هاوکارەکانمن.

شه‌وی رابردوو له‌ قۆناخی شازده‌ی چامپیونس لیگ پاریس سان جێرمان به‌رامبه‌ر ریال سۆسیداد له‌ قۆناخی شازده‌ی چامپیونزلیگ یاریكرد و به‌ دوو گۆڵی خاوێن یارییه‌كه‌یان برده‌وه‌، ئێمباپێ گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی تۆماركرد، به‌ باشترین یاریزانی یاریییه‌كه‌ دیاریكرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button