ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

تۆماس تۆخێل باس لە داهاتووی لەگەڵ بایرن میونشن دەكات

Yariga App

یاریگا –

تۆماس تۆخێل، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات   لە دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر لازیۆ باس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی دەكات.

شەوی رابردوو لازیۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی خاوەن ماڵ كۆتایی هات.

لە دوای یارییەكە تۆماس تۆخێل دەربارەی داهاتووی گوتی:

نیگەرانی داهاتووی خۆم لەگەڵ یانەكەم یان دەركرانم لە كاتی ئێسا نیم.

بەردەوام بوو گوتیشی:

یارییەكە لە دەستی ئێمەدا بوو، دەمانتوانی باشتر بین، نازانم بۆچی لەو یارییەدا هەڵەی تاكە كەسیمان زۆر زۆر بوو.

دووەم یارییە لەسەر یەك بایرن میونشن تووشی دۆڕاندن دەبێت، كاتێك لە شەممەی رابردوودا بەرامبەر بایەر لیڤەركوزن تووشی دۆڕاندنێكی قورس بوون.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی بێڵد، لە ئەگەری دوورخستنەوەی تۆماس تۆخێل ئەوا هانسی فلێك بژاردەیەكی بەهێزە بۆ دووبارە گەڕانەوەی.

وا بڕیارە لە بەرواری 5ی مانگی داهاتوو بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا میوانداری لازیۆ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button