ئینگلتەرا

لیستە چوار ناوییەکەی مانچستەر بۆ گواستنەوەیان لەم هاوینە

یاریگا –

مانچستەر یونایتد لیستی کۆتا نیازەکانی خۆی بۆ گواستنەوەی هاوین کورت کردووەتەوە لە چوار ناو کە لەم هاوینەی دێت بیانگوازێتەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.

مان یون هاوینی ساڵی ڕابردوو توانی سێ گرێبەستی دیار یەکلا بکاتەوە وەک مەیسن ماونت، ئاندرێ ئونانا و راسموس هۆیلوند. هەر بۆیە دەوێت لەم هاوینەیش کڕیارێکی چالاک بێت لە بازارەکەدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەیلی مەیڵی بەریتانی، دوای قەبوڵکردنی پشککڕینەکەی جیم ڕاتکلیف لە لایەن پریمەرلیگەوە، ناوبراو و تیمەکەی نیازیان لە گواستنەوەی دوو یاریزانی لاو هەیە بۆ دڵی بەرگری. لەو یاریزانانەیش کە شۆرتلیست کراون بۆ گرێبەستکردنیان لەم هاوینە، جاراد برانسوایتی بەرگریکاری ئیڤەرتن (٢١ ساڵ)، ئەنتۆنیۆ سیلڤای پورتوگالی و بەرگریکاری تەمەن ٢٠ ساڵی بەنفیکا، جان کلێر تۆدیبۆی بەرگریکاری نیس و تەمەن ٢٤ ساڵ و لێنی یۆرۆی تەمەن ١٨ ساڵی بەرگریکاری لیل.

ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ بڵاو بوویەوە کە لەسەر داخوازیی خودی تین هاگ، مانچستەر پێویستە لە لاوتارۆ مارتینێز بچنە پێشەوە لەم هاوینە.

تین هاگ بە خۆی داوای هێرشبەرێکی ئەرجەنتینی کردووە!

بابەتی زیاتر

Back to top button