ئه‌ڵمانیا

وەڵامێکی سەیری کرووس بۆ پەیوەندی کردنی بە بایرن میونشن

یاریگا –

تۆنی کرووس،ئەستێرەی ریال مەدرید رایگەیاند، نایەوێت هیچکات پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بکاتەوە.

درەوشاوەیی کرووسس لە ریال مەدرید لەم ساڵانەی دواییدا لەڕاستیدا یەکێک بووە لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرکەوتنی ئەم تیپە بەتایبەتی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

کرووس لە ساڵی 2014دا بایرن میونشنی بەجێهێشت و بەشێوەیەکی ئازاد پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد. بەخێرایی دەریخست کە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی ناوەڕاستی دەیەی رابردوو و بووە یاریزانێکی بەناوبانگی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، کە ئێستا هەمووان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکەن.

گرێبەستی ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ ریال مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، بەڕێوەبەرانی یانەکەش هەوڵدەدەن رازی بکەن گرێبەستەکری بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژبکاتەوە، بەڵام هێشتا ئەستێرە ئەڵمانییەکە دڵنیا نییە.

لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی ئارەزووی تۆماس توخێل بۆ گواستنەوەی کرووس لە میدیاکانی ئەڵمانیا بیستراوە و ئەم یاریزانە وەڵامێکی زۆر سەرنجڕاکێشی بۆ ئەو دەنگۆیانە دایەوە.

کرۆس بە رۆژنامەنووسانی گووت:

سەبارەت بە داهاتووم چاوەڕوانی پرسیاری زۆرم دەکرد، بەڵام چاوەڕوانی ئەم پرسیارەیانم نەدەکرد. هەمیشە شانازییە بۆ کەسێک کە منی لە تیپەکەیدا بوێت، گرنگ نییە تەنانەت ئەوە راست بێت یان نا. بەڵام لەم حاڵەتەدا دەبێت بە روونی بڵێم کە ئەمە هەرگیز روونادات.

یاریزانە تەمەن 34 ساڵەکە لە ساڵی 2014ەوە بە درێسی ریال مەدرید یاری دەکات و تاوەکوو ئێستا بەشداری لە 453 یاریدا کردووە و 28 گۆڵیشی بۆ یانە شاهانەکە تۆمار کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button