ئیسپانیا

مۆراتا بەهۆی پێکانەوە 20 رۆژ لە یاریکردن دادەبڕێت

یاریگا –

ئالڤارۆ مۆراتا بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئالڤارۆ مۆراتا بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی بەرامبەر سێڤییا تووشی بووە، بۆ ماوەی دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت، لە یاریی بەرامبەر ئینتەر میلان لە چامپیۆنزلیگ و یاریی بەرامبەر لاس پاڵماس لە لالیگا بێبەش دەبێت، گومان دەکرێت لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو ئامادە بێت.

مۆراتا شەوی رابردوو لە لالیگا لە یاریی بەرامبەر سێڤییا لە ئەژنۆی تووشی پێکان بوو، بە گریانەوە یاریگای بەجێهێشت.

دەستەی پزیشکی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید هەوڵ دەدەن مۆراتا بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ئامادە بێت، کە رۆژی 20ـی ئەم مانگە ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریگای جیۆسێپی میاتزا دەبێتە میوانی ئینتەر، دواتر رۆژی 13ـی مانگی داهاتوو ئاتلێتیکۆ لە مەدرید لە یاریی گەڕانەوە میوانداریی ئینتەر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button