ئینگڵته‌راگرنگترین

لیڤەرپوول هەنگاوەکانی پەلکێشکردنی ئاڵۆنسۆی دەستپێکردووە

ئاڵۆنسۆ بەربژێری سەرەکییە بۆ شوێنگرتنەوەی کڵۆپ

یاریگا –

لیڤەرپوول یەکەم هەنگاوی بۆ بەربژێری شوێنگرەوەی یۆرگن کڵۆپ ناوە.

رێدز لە مانگی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی رابردووەوە، پڕۆسەی گەڕان و دەستنیشانکردنی شوێنگرەوەی کڵۆپی دەستپێکردووە، ئەمەش دوای بڕیارە لە ناکاوەکەی کڵۆپ، بە جێهێشتنی یانەکەی مێرسیساید، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.

تۆڕی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول گفتوگۆکانی بە فەرمی لەگەڵ نوێنەرانی چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن دەستپێکردووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئاڵۆنسۆ بەربژێری سەرەکی شوێنگرتنەوەی کڵۆپە، بەڵام ئێستا سەرنجی تەواوی لەسەر یانەکەی داناوە و پێشەنگی بۆندسلیگایە.

لیڤەرکوزن لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، بە ئەنجامی 3-0 لە بایرن میونشنی بردەوە و جیاوازی خاڵەکانی بۆ پێنج خاڵ بەرزکردەوە.

فووت مێرکاتۆ روونیکردووەتەوە، جیا لە لیڤەرپوول، میونشنیش چاودێری ئاڵۆنسۆ دەکات، بەڵام هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button