ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەکی ئیسپانی و سیانی ئینگلیزی دەکەونە کێبڕکێی گواستنەوەی میتۆماوە

یاریگا –

کاورو میتۆمای ژاپۆنی لە ژێر ڕاداری چوار یانەی گەورەدایە و پێ دەچێت ئەم هاوینە ڕێی برایتن قەرەباڵخ بکەن.

پاش ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی ڕابردوو (دە گۆڵ و هەشت ئەسیست) و ئەم وەرزەیش تا ئێستا (سێ گۆڵ و شەش ئەسیست)، لەگەڵ تیمەکەی رۆبێرتۆ دی زێربی پێشکەشی کرد و دەکات، میتۆما بووەتە جێی سەرنجی یانەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی و، چێڵسی و دوو مانچستەرەکەی ئینگلتەرا.

بەگوێرەی سەرچاوەی فوتباڵ ترانسفێر، برایتن ئارەزوو فرۆشتنی یاریزانە ژاپۆنییەکە دەکات میتۆما بفرۆشێت، ئەوە دوای ئەوەی کە توانیان لەم زستانەدا ئیبراهیم عوسمانی تەمەن ١٨ ساڵی غانی بگوازنەوە ڕیزەکانیان.

زانیارییەکان بەتایبەت لە ئیسپانیاوە باس لەوە دەکەن کە ماوەیەکە میتۆمای ٢٦ ساڵ بووەتە جێی چاودێریکردنی دیکۆ و تیمەکەی لە بارسێلۆنا بۆ پڕکردنەوەی باڵی چەپی یانەکە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button