ئاسیاجامی ئاسیا 2023راپۆرتی تایبەتمۆندیال

پێنج رووداوی لێکچوو لە یاریی کۆتایی جامی ئاسیا و مۆندیالی قەتەڕ روویان دا

یاریگا –

لە یاریی کۆتایی جامی ئاسیا و مۆندیالی قەتەڕ پێنج رووداوی لێکچوو روویان دا، هەواداران کاتێک سەیری یاریی کۆتایی جامی ئاسیای 2023ـیان دەکرد، وایاندەزانی بە دووبارەیی سەیری یاریی کۆتایی مۆندیالی 2022 دەکەنەوە، پێنج رووداوی لێکچوو لە هەردوو یارییەکە روویان دا.

یاریگای لوسەیل: یاریی کۆتایی جامی ئاسیا و مۆندیال لە یاریگای لوسەیل لە دەوحە بەڕێوەچوون، کە قەتەڕ میوانداریی هەردوو پاڵەوانێتییەکەی کردبوو، گەرچی یاریگای لوسەیل دوو ساڵە دروستکراوە، بەڵام بەم دوو یارییە مێژووییە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە و یاریگاکە مێژووی نووسییەوە.

گۆڵی دەستپێکی یاری: ئەکرەم عەفیف لە یاریی کۆتایی جامی ئاسیا لە خولەکی 22 بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی یارییەکەی بۆ قەتەڕ کرد، لیۆنێل مێسیش لە یاریی کۆتایی مۆندیال لە خولەکی 23 بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی یارییەکەی بۆ ئارجێنتینا کرد.

سێ پێناڵتی: لە یاریی کۆتایی جامی ئاسیا سێ پێناڵتی بۆ قەتەڕ هەژمارکرا، ئەکرەم عەفیف هەر سێ پێناڵتییەکەی گۆڵ کرد، لە یاریی کۆتایی مۆندیالیش سێ پێناڵتی هەژمارکران، دوو پێناڵتی بۆ فەرەنسا هەژمارکرا و کیلیان ئێمباپێ هەردوو پێناڵتییەکەی گۆڵکرد، پێناڵتییەکیش بۆ ئارجێنتینا هەژمارکرا، لیۆنێل مێسی بە پێناڵتی گۆڵی کرد.

هاتریک: ئەکرەم عەفیف هێرشبەری قەتەڕی لە یاریی کۆتایی جامی ئاسی هاتریکی کرد، کیلیان ئێمباپێش لە یاریی کۆتایی مۆندیال هاتریکی کرد، عەفیف لە خولەکەکانی 22 و 73 و 90 هەر سێ گۆڵەکەی کرد، ئێمباپێش لە خولەکەکانی 80 و 81 و 117 هەر سێ گۆڵەکەی کرد.

بیشت: لیۆنێل مێسی وەکو کاپتنی ئەرجەنتین کاتێک چووە سەر سەکۆی نازناوەکان، پێش ئەوەی جامی جیهانی بەرز بکاتەوە بیشتی خەلیجی پۆشی ئینجا جامەکەی بەرزکردەوە، حەسەن هەیدوسیش وەکو کاپتنی قەتەڕ کاتێک چووە سەر سەکۆی نازناوەکان بیشتی خەلیجی پۆشی ئینجا جامی ئاسیای بەرزکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button