کوردستان

یارییەکی دیکە لە خولی نایابی کوردستان بەهۆی نالەباری کەشوهەوا دواخرا

یاریگا –

یاریی سۆران و سەیدسادق لە خولی نایابی کوردستان بەهۆی نالەباری کەشوهەوا بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

یاریی سۆران و سەیدسادق کە وابڕیاربوو ئەمڕۆ لە گەڕی هەژدەمی خولی نایابی کوردستان لە یاریگای سۆران بەڕێوە بچێت، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە بۆ رۆژێکی دیکە دواخرا بەبێ ئەوەی وادەی داهاتووی یارییەکە دەستنیشان بکرێت.

ئەمڕۆ سێ یارییەکەی دیکەی خولی نایابی کوردستان (پێشمەرگەی هەولێر و دهۆک، برایەتی و هەندرێن، ئارارات و شێروانە) کاتژمێر 14:30 دەکرێن و مەترسی دواخرانیان لەسەر نییە، یاریی شەقڵاوە و چوارقوڕنەش کە دوێنێ بەهۆی نالەباری کەشوهەوا دواخرابوو، ئەمڕۆ کاتژمێر 14:30 لە یاریگای شەقڵاوە دەکرێت.

شێروانە بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ پێشەنگی خولی نایابی کوردستانی گرتووە و بە جیاوازی دوو خاڵ لەپێشەوەی سیروانی نوێ و ئاکرێ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button