ئینگلتەرایاریگا

“پۆچێتینۆ باشترین ڕاهێنەری چوار ساڵ ڕابردووی پریمەرلیگە.”

یاریگا- سەرباری ئەنجانە خراپەکانی ئەم وەرزەی، هێشتا ماوریسیۆ پۆچێتینۆ بێ بەش نیە لە پەسنی ڕاهێنەرانی هاوپیشەی خۆی، بەتایبەت لەوەی لە چوار ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ تۆتنهام پیشانی داوە.

لەو ڕووەوە کیکی فلۆرێسی ڕاهێنەری واتفۆرد کارەکانی پۆچێتینۆ بەرز دەنرخێنێت و بە ڕادەیەک وەک باشترین ڕاهێنەری چوار ساڵی ڕابردووی پریمەرلیگ وەسفی دەکات: “من ئەوم خۆش دەوێت. پێموابێت باشترین ڕاهێنەری چوار ساڵی ڕابردووە، ئەوە ڕای منە. بەڵێ لە ئێستادا بە بارودۆخێکی قورسدا تێدەپەڕن، بەڵام لای من ئەو باشترین ڕاهێنەری چوار ساڵی ڕابردووی پریمەرلیگە.”

ئەو قسانەی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە لە کاتێکدایە سپێرس لە هەفتەی هەشتی پریمەرلیگ بە 11 خاڵ لە پلەی نۆیەمن و، یانەکەی فلۆرێسیش لە کۆتایی ڕیبەندییەکەن بە تەنها 3 خاڵەوە. ڕۆژی شەممەش لە یارگای تۆتنهام بە یەک دەگەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button