ئەفریقا

هەڵبژاردەی مسڕ راهێنەرەکەی دوورخستەوە

یەکێتی تۆپی پێی مسڕ دوورخستنەوەی روی ڤیتۆریای راهێنەری هەڵبژاردەکەی راگەیاند.

مسڕ بە زەحمەتییەکی زۆر قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای بڕی و دواتریش لە قۆناغی 16 بەرامبەر کۆنگۆ دەرکرا لە پاڵەوانێتییەکە ئەمەش وایکرد بڕیاری دوورخستنەوەی بدرێت.

روی ڤیۆریا لە 2022 کرایە راهێنەری مسڕ پاش ئەوەی هەڵبژاردەکە نەیتوانی بگاتە کۆتاییەکانی جامی جیهانی قەتەڕ، ناوبراو پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی سپارتاک مۆسکۆ، نەسڕ و بەنفیکای کردبوو بەڵام نەیتوانی هاوکاری مسڕبکات رکابەری لەسەر جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button